
یاریگا –
بەهۆی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر سعوودیە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری رۆیشتن لە وڵاتەکە دەدات.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکە تایبەتەکەی رۆناڵدۆ بەرەو شاری مەدرید بەڕێکەوتووە.
Cristiano Ronaldo jets out of Saudi Arabia as bombs rain down on US embassy https://t.co/lCv5ogogPv
— The Sun (@TheSun) March 3, 2026
رۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، نازانرێت رۆناڵدۆ و خێزانەکەی لەنێو فرۆکەکەدا بوون یاخود نا.
رۆناڵدۆ و جۆرجینای هاوڕێی لەگەڵ پێنج منداڵ لە شاری ریازی سعوودیە دەژین، لە چەند رۆژی رابردوو ئێران چەند هێرشێکی کردە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شارەکە و پێشبینی چڕبوونەوەی زیاتری بۆردومانەکان دەکرێت.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، فڕۆکەکە شەوی رابردوو کاتژمێر 8ـی شەو ریازی بەجێهێشتووە و لە مەدرید نیشتووەتەوە، تاوەکوو ئێستا رۆناڵدۆ و کەسە نزیکەکانی هۆکاری گەشتەکەیان رانەگەیاندووە.



