ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

بەهۆی رەفتاری هاندەرانەوە؛ یوێفا سزای تۆتنهام دەدات

یوێفا دوو سزای بۆ سپێرس دەرکرد

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا سزای بەهۆی کردنی سڵاوی نازییەکان یوێفا سزای دارایی بەسەر تۆتنهام هۆتسپێر دەسەپێنێت.

لە یارییەکی گەڕی 8ـی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ تۆتنهام رووبەڕووی ئاینتراخت فرانکفورت بووەوە و یارییەکە 2-0 لە بەرژەوەندیی سپێرز کۆتایی هات، لە یارییەکە چەند هاندەرێکی یانە لەندەنییەکە رەفتاری رەگەزپەرستییان کردووە و بەو هۆیەوە یوێفا بە بڕی 30 هەزار یۆرۆ سزایی دارایی بەسەر یانەکەدا سەپاندووە.

یوێفا پشتراستیکردەوە سزاکە بەهۆی رەفتاری رەگەزپەرستی و جیاکارییەوە سەپێنراوە، دوای ئەوەی سێ هاندەری تۆتنهام بینراون سڵاوی نازییەکانیان بەرامبەر یانە ئەڵمانییەکە کردووە.

سزای راگرتن

جگە لە سزای دارایی، یوێفا بڕیاری هەڵپەساردنی فرۆشتنی بلیتەکانی تۆتنهامی داوە و رایگەیاندووە یانەکە بە درێژایی مانگی ئازار ناتوانێت بلیتی یارییەکانی دەرەوەی یاریگای خۆی لە چامپیۆنزلیگ بفرۆشێت.

کاردانەوەی تۆتنهام

تۆتنهام بە توندی سەرکۆنەی رووداوەکەی کرد و ئەو رەفتارەی هاندەرانی یانەکەی بە “قێزەون” ناوبرد، دووپاتیکردەوە ئەو جۆرە رەفتارانە رەنگدانەوەی بەهاکانی یانەکە نین و هاوکاریی تەواوی لێکۆڵینەوەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیای کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button