ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

چاره‌نووسی یاریی نێوان زاخۆ و مووسڵ یه‌كلاییكرایه‌وه‌

یاریزانان به‌سه‌ر دوو رێگه‌ دابەشبوون

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە و دروستبوونی گرژییەکانی نێوان  ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر گەشتە ئاسمانییەکان، یانەی زاخۆ لە بارودۆخێکی سەختدایە و چارەنووسی یاریی داهاتووی بەرامبەر یانەی مووسڵ یه‌كلاییكرایه‌وه‌.

گەشتێکی تاقەتپڕوکێن بۆ گەیشتنەوە بە نیشتمان

دوای ئەوەی یاریی یانەی زاخۆ لە جامی یانەکانی کەنداو دواخرا، پێکهاتەی یانەکە لە سعوودیە گیریان خواردووە. سەرچاوەیەک لە یانەی زاخۆ بە تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگەیاند:

“بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە ناوچەکەدا، پرۆسەی گەڕانەوەی یاریزانەکانمان لە سعوودیەوە تووشی ئاستەنگی گەورە بووە و کاتێکی زۆری دەوێت.”

دابەشبوونی یاریزانان بەسەر رێگاکاندا
بەهۆی نەبوونی گەشتی راستەوخۆ، یانەی زاخۆ ناچار بووە یاریزانەکانی بەسەر چەند گروپێکدا دابەش بکات بۆ گەڕانەوە:

  1. گرووپی یەکەم: ئەو یاریزانانەی ڤیزای تورکیایان هەبووە، لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی تورکیاوە دەگەنە ئەو وڵاتە و دواتر بۆ شەرناخ، پاشان بە پاس بەرەو زاخۆ بەرێدەکەون.

  2. گرووپی دووەم: ئەو یاریزانانەی ڤیزای تورکیایان نییە، ناچارن بە رێگەی وشکانی و بە پاس گەشتێکی درێژخایەن و ماندووکەر بكه‌ن تا دەگەنەوە هەرێمی کوردستان پێنجی مانگ ده‌گه‌نه‌وه‌ زاخۆ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی یاریزانه‌كان ده‌بیت

یارییه‌كه‌ مووسڵ و زاخۆ ناكرێت

سەرچاوەکەی یانەی زاخۆ جەختی لەوە کردەوە کە بەشێکی زۆری یاریزانەکان لە 5ـی مانگ دەگەنەوە زاخۆ. بەوپێیەش، ئەنجامدانی یاریی گەڕی 21 بەرامبەر یانەی مووسڵ لە 7ـی مانگدا بە کارێکی مەحاڵ دەزانرێت، چونکە یاریزانەکان کاتی پێویستیان بۆ پشوو و ئامادەکاری نییە و گەشتە وشکانییەکەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر توانای جەستەیی تیپەکە دروست کردووە.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا ئاشكرایكرد، ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ ئەنجامدانی یارییەکە لە کاتی خۆیدا نییە، چونکە یانەی زاخۆ ناتوانێت بەبێ ئامادەکاری و بە یاریزانی ماندووبوونێكی زۆر به‌رامبه‌ر یانەی مووسڵ یاریی بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button