ئیسپانیاگرنگترین

هۆکار دوورخستنەوەی کاماڤینگا بۆ یارییەکەی خیتافێ ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو ریال مەدرید لە گەڕی 26ی یارییەکانی خولی ئیسپانی میوانداریی خیتافێ دەکات.

دوای بڵاوبوونەوەی لیستی یاریزانەکان بۆ یارییەکە، تێبینی ئەوە کرا ئێدواردۆ کاماڤینگای تێدا نییە. بەوەش وا گومانکرا پێکان هۆکارەکەی بێت، بەڵام فابریزۆ رۆمانۆ هۆکارە راستەقینەکەی ئاشکراکرد.

دوو ئەستێرەی بۆ گەڕایەوە؛ ریال مەدرید لیستی یاریزانەکانی بڵاوکردەوە

وەک رۆژنامەنووسیە ئیتاڵیەکە لە زانیویەتی، یاریزانە فەڕەنسیەکە بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەشداریی ناکات، بەڵام کێشەکەی پێکانی سەخت نییە بەڵکو بەهۆی ئازاری ددانەوەیە.

مەدرید کە ئێستا بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ و جیاوزیی 4 خاڵ لەدوای بارسێلۆنای پێشەنگ دێت، لەدوای ئەم یارییەی ئەمشەو لە دوو ئەرکی قورسدا رووبەڕووی سێڵتاڤیگۆ لە لالیگا و مانچێستەر سیتی دەبێتە لە 6 و 11ی ئەم مانگە. بۆیە پێدەچێت کاماڤینگا تا ئەوکارە بگەڕێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button