ئه‌وروپائیسپانیاجیهانگرنگترینیاریگا

دوای سوکایەتیکردن بە ڤینیسیۆس ئینفانتینۆ هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌ پڕێستیانی ده‌كات

ئەگەر مەبەستی گوتنی شتێکی خراپ نەبووایە، بۆچی دەمی دادەپۆشێت

Yariga App

یاریگا –

رەفتارەکەی جیانلوکا پڕێستیانی ئەرژەنتینی، یاریزانی بێنفیکای پورتوگالی، لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید لە یاریی چوونی پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، دەنگدانەوەیەکی فراوانی لێکەوتەوە.

دوای ئەوەی تۆمەتی ئاراستەکردنی دەستەواژەی رەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی خرایە پاڵ ئه‌م بابه‌ته‌ زۆرترین كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو.

ئەم ڕووداوە بووە هۆی راگرتنی کاتی یارییەکە، پێش ئەوەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا یوێفا بڕیاری راگرتنی یاریزانەکە بدات بۆ یاریی گەڕانەوە، لە چاوەڕوانی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکاندا، لە کاتێکدا ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە ئەگەری سەپاندنی سزای قورستر دەکەن کە بگاتە راگرتن بۆ چەندین یاری.

دیمەنەکان نیشانی دەدەن کە یاریزانە ئەرژەنتینییەکە دەمی داپۆشیوە لە کاتی ئاراستەکردنی قسەکانی بۆ ڤینیسیۆس، ئەم رەفتارەش بووەتە جێی مشتومڕ لەناو داڕێژەرانی بڕیار لە یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ، لە سایەی هەوڵێکدا بۆ ئەوەی وەک ڕەفتارێکی گوماناوی هەژمار بکرێت و سزا بدرێت.

هۆشدارییەکی توند لە ئینفانتینۆوە

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێ جیهان، جیانی ئینفانتینۆ، هۆشدارییەکی توندی لەبارەی ئەم جۆرە ڕەفتارانە دا و جەختی کردەوە هەر یاریزانێک بسەلمێنرێت سوکایەتی رەگەزپەرستی کردووە دەبێت یەکسەر دەربکرێت کارتی سوور وەربگرێت.

ئینفانتینۆ بە تۆڕی “سکای نیوز”ی ڕاگەیاند،

“ئەگەر یاریزانێک دەمی دابپۆشێت و شتێکی رەگەزپەرستانە بڵێت، بێگومان دەبێت دەربکرێت. لێرەدا وا دادەنرێت کە ئەو رەفتارێکی سوکایەتیکارانە ده‌كات، چونکە ئەگەر مەبەستی گوتنی شتێکی خراپ نەبووایە، بۆچی دەمی دادەپۆشێت؟”

گوتیشی،

“ئەگەر شتێکت نەبێت بیشێریتەوە، لە کاتی گوتنی شتێکدا دەمت ناشێریتەوە. هەر ئەوەندە، بەو سادەییە.”

راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فیفا لێکۆڵینەوە لە جێبەجێکردنی رێکاری توندتر دەکات بەرامبەر ئەو یاریزانانەی لە کاتی قسەکردن لەگەڵ رکابەرەکانیان دەمیان دادەپۆشن، و بڕیارە جێبەجێکردنی دەستپێبکات پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی داهاتوو، کە بڕیارە لە ئەمریکا، کەنەدا و مەكسیک بەڕێوە بچێت.

لە هەمان چوارچێوەدا، ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ دەستی بە گفتوگۆی فەرمی کردووە بۆ یاسایییکردنی قەدەخەکردنی داپۆشینی دەم، لەگەڵ پێشبینی پەسەندکردنی گۆڕانکارییەکان پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2026، تاوەکو گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە تەکنەلۆژیای ڤارو سنووردارکردنی کات کوشتنیش بگرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button