ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید بەشداریی مەشقەکان ناکات

Yariga App

یاریگا –

ئێدواردۆ کاماڤینگا، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکردووە.

گویلێرمۆ رەی رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئێدواردۆ کاماڤینگا، ناوەڕاستکاری ریال مەدرید بەهۆی ئازاری ددان بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکردووە.

ریال مەدرید سبەی دووشەممە 2ـی ئازاری 2026 کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر لە یارییەکانی گەڕی 26ـی لالیگا لە بێرنابیۆ میوانداری خێتافی دەکات و رەنگە کاماڤینگا بەشداریی یارییەکە نەکات.

هاوکات دین هاوسن، بەرگریکاری ئیسپانی ئەمڕۆ بۆ دووەم رۆژ بەدوای یەک بەشداریی مەشقە بەکۆمەڵەکانی کردووە و بۆ یارییەکەی خێتافی ئامادەیە، بەڵام لەسەر کورسی یەدەک دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button