
یاریگا –
ئیدێن هازارد، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید باس لە سەردەمی یاریکردنی لەگەڵ مێرەنگی و ژووری جلگۆڕینی یانەکە دەکات.
لە نوێترین چاوپێکەوتن لەگەڵ رادیۆی RMC، پێچەوانەی ئەو قسانەی لەسەر ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید دەگوترێن، تەواو جیاواز باسی دۆخەکە دەکات و دەڵێت هەموو شتێک زۆر باش بوو و کەشێکی ئارام بوو.
بەر لە چوونم بۆ ریال مەدرید، زۆر ئاگادارکردنەوەم لەسەر ژووری جلگۆڕینی یانەکە و سەختی مامەڵەکردن لەگەڵ یاریزانەکان بیست، بەڵام راستییەکە تەواو جیاواز بوو، لە یەکەم رۆژم هەستم بە ئاسوودەییەکی زۆر کرد، سەرجەم یاریزانەکان پێشوازییەکی زۆر جوانیان لێ کردم، رامۆس، مۆدریچ و کڕووس پێشوازیان لێ کردم و هەموو شتێک زۆر نایاب بوو.
پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید
گرێبەستکردن لەگەڵ ریال مەدرید گەورەترین خەونم بوو.
پێکانە بەردەوامەکانی لە ریال مەدرید
دۆخم زۆر باش بوو، تۆماس مونیر تووشی پێکانی کردم و دواتر کە گەڕامەوە بەرامبەر لێڤانتێ هەمان پێکان بەرۆکی گرتم، هەموو کێشەکان لەوەوە سەریانهەڵدا.
شوێنگرتنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
نەچوومە ریال مەدرید تاوەکوو جێگای کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگرمەوە، ئەو گۆڵی زۆری دەکرد، من هەندیک جار نەمدەتوانی گۆڵێکیش بکەم، هاتم ببمە ئیدێن هازارد و چێژ وەرگرم.
هازارد لە هاوینی 2019 لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، لە ساڵی 2023 بە یەکجاری وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 76 یاریی بە درێسی یانەی شاهانە کرد، 7 گۆڵی کرد و 12 گۆڵیشی دروستکرد.



