ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر یونایتد V كریستاڵ پاڵاس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی بەهێزی پرێمەرلیگدا مانچێستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری كریستاڵ پاڵاس دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:00 بەكاتی هەولێر مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری كریستاڵ پاڵاس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 28 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مایكڵ كاریک شەش یارییە راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دەكات لە پێنج یاریی براوە بوون و یارییەک یەكسان بوون.

هەر لەم هەفتەیەدا وۆڵڤز بە بردنەوەی لە ئاستۆن ڤیلا دیارییەكی بە نرخی پێشكەشی تیمەكەی مایكڵ كاریک كرد و بە بردنەوەیان لە كریستاڵ پاڵاس دەچنە سێیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ.

لەم وەرزەدا شەیتانە سوورەكان لە كۆی 27 یاریی 13 یاریی بردووەتەوە، پێنج یارییش یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا كریستاڵ پاڵاس ئەم وەرزە جیاواز لە وەرزەكانی دیكە ئاستێكی ناجێگیر پێشكەشدەكات و لە كۆی 27 یاریی تەنیا نۆ یاریی بردووەتەوە هەشت یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە ریزبەندی سیازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر یونایتد بە بێ پاتریک دۆرگو، مەیسن ماونت، لیساندرۆ مارتینێز و دی لیخت رووبەڕووی پاڵاس دەبێتەوە.

كریستاڵ پاڵاس بە بێ ماتێتا، لێرما، ئێنكتیا و دۆكۆری رووبەڕووی شەیتانە سوورەكان دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد

لامێنس

دالۆت، ماگوایەر، یۆرۆ، شۆو

كاسێمیرۆ، مەینوو

ئێمبویمۆ، برۆنۆ، كونیا

شێشكۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراو كریستاڵ پاڵاس

هێندرسن

كانڤۆت، لۆكرۆی، ریچاردس

مونۆز، وارتن، هۆگس، میچێل

سار، گویساند

ستراند لارسن

بابەتی زیاتر

Back to top button