ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

یاریگای نوێی بارسێلۆنا هەموو پێشبینییەکانی تێپەڕاند

داهاتی بۆ 350 ملیۆن یۆرۆ به‌رزده‌كاته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا لە نوێترین هەڵسەنگاندنی دارایی خۆیدا، پێشبینییەکانی بۆ ئەو داهاتەی کە لە رێگەی بەکارهێنان و وەبەرهێنان لە یاریگای نوێی “سپۆتیفای کامپ نۆ” دەستی دەکەوێت، بەرز کردەوە.

داهاتێکی پێوانەیی: 350 ملیۆن یۆرۆ

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، یانە کاتالۆنییەکە پێشبینییەکانی بۆ داهاتی ساڵانەی یاریگاکەی گۆڕیوە و بڕەکەی گەیاندووەتە 350 ملیۆن یۆرۆ. ئەم ژمارەیە بازدانێکی گەورەیە لە پلانە داراییەکانی پێشووی یانەکە و نیشانەی سەرکەوتنی پڕۆژەی ئیسپای بارسایە لە رووی بازرگانییەوە.

نهێنییەکە لە بەرهەمە نوێیەکانی VIP دایە

ئەم زیادبوونە بەرچاوە لە داهاتەکاندا بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی یانەکە لە فرۆشتنی شوێنه‌ نوێیەکانی ڤی ئای پی یاریگاكه‌ و  جۆرەها خزمەتگوزاری و شوێنی تایبەتی (VIP Boxes) لە ناو یاریگا نوێیەکەدا دروست کردووە کە پێشتر هاوشێوەیان نەبووە.

ئەم شوێنانە لەلایەن کۆمپانیا گەورەکان و وەبەرهێنەرە دەوڵەمەندەکانەوە پێشوازییەکی بێوێنەیان لێکراوە، ئەمەش بووەتە سەرچاوەیەکی گه‌وره‌ی داهات بۆ یانه‌كه‌ .

هەنگاوێک بەرەو ڕزگاربوونی دارایی

بەدەستهێنانی 350 ملیۆن یۆرۆ تەنیا لە داهاتی یاریگا، یارمەتییەکی گەورەی كارگێری خوان لاپۆرتا دەدات بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە داراییەکان و باشترکردنی پێگەی یانەکە لەبەردەم یاساکانی یاری خاوێنی لالیگادا، ئەم داهاتە جگە لە فرۆشتنی تیکتی ئاسایی، داهاتی مۆزەخانە، فرۆشگاکان و چالاکییە بازرگانییەکانی تری ناو یاریگاکە دەگرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button