
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی هەفتەی 26 لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنای پێشەنگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڤیاڕیالی سێیەمی ریزبەندی دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:15 بەكاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیال بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 26 لالیگا.
پڕۆفایلی یاریی

بارسێلۆنا هەفتەی رابردوو سوودی لە دۆڕاندنەكەی ریال مەدرید بەرامبەر ئۆساسۆنا وەرگرت و گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانی.
لەم وەرزەدا یانە كەتەلۆنییەكە لە كۆی 25 یاریی 20 یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت.
ڤیاڕیال لەم وەرزەدا ئاستێكی نایاب پێشكەشدەكات و لە كۆتا دوو یارییدا لە یاریگای بارسێلۆنا لە هەردوو یاریی براوە بوون.
ڤیاڕیال لەم وەرزەدا لە كۆی 25 یاریی لە شازدە یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولی ئیسپانیا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ جێرارد مارتن، فرێنكی دی یۆنگ، گاڤی و كریستێنسن رووبەڕووی ڤیاڕیال دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا ڤیاڕیال بە بێ خوان فۆیس و كابانێس بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گارسیا
كۆندێ، كوبارسی، ئێریک گارسیا، كانسێلۆ
پێدری، كاسادۆ, فێرمین
یامال، لیڤاندۆڤسكی، رافینیا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڤیاڕیال
جونیۆر
ناڤارۆ، ڤیێگا، كاردۆنا، مۆرینۆ
بوچانان، كۆمیسانا، گێی، مۆلێرۆ
میكاتادزێ، پێپێ



