ئیسپانیاگرنگترین

هەموو شتێک كۆتاییهاتووە؛ بڕیار لەسەر داهاتووی راشفۆرد دەدرێت

رۆژنامەی موندۆ زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڕیاریداوە گرێبەستی ماركوس راشفۆرد بكاتە هەمیشەیی.

راشفۆرد لە هاوینی رابردوودا بە خواستن و تاوەكو كۆتایی وەرز لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، بارسێلۆنا بڕیاری داوە مەرجی کڕینەوەی مارکوس راشفۆرد بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ کارا بکات.

تێچووەکە بە سێ قیستی 10 ملیۆن یۆرۆی لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا دەدرێت. یانەکە لەگەڵ یاریزانەکە لەسەر مووچەكەی گەیشتووەتە رێککەوتن.

راشفۆرد لەم وەرزەدا 34 یاریی كردووە توانیویەتی 10 گۆڵ بكات و 13 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button