ئینگلتەراگرنگترین

ئێستا؛ مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەکی بۆ گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

بەر کەمتر لە دوو هەفتە پێش یارییەکەی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، مانچێستەر سیتی هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت و ئەستێرەیەکی بۆ گەڕایەوە.

جێرێمی دۆکو نزیکەی مانگێک لەمەوبەر و لە یارییەکەی بەرامبەر گاڵاتاسەرای لە چامپیۆنز، ئاستێکی بێوێنەی پێشکەشکرد و دوو گۆڵیشی دروستکرد، بەڵام لە خولەکی 37 بەهۆی پێکانەوە بە ناچاری یاریگای جێهێشت و لەو کاتەوە بەشداریی هیچ یارییەکی یانەکەی نەکردووەتەوە.

ئەمڕۆ پێپ گواردیۆلا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی بەرامبەر لیدز یونایتد مژدە خۆشەکەی راگەیاند کە گەڕانەوەی دۆکوە بۆ راهێنانەکانی یانەکە.

گواردیۆلا گوتیشی: “راستە دۆکو گەڕاوەتەوە راهێنانەکان، بەڵام نازانم کەی ئامادەی یاریکردن دەبێت. قسە لەگەڵ پزیشکەکان و راهێنەرانی توانای جەستەیی دەکەین.”

مانچێستەر سیتی بڕیارە لە 10 یان 11ـی ئادار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ گەشتی مەدرید بکات. جێگەی سەرنجە ئەمە دەبێتە پێنجەم وەرز بەدوای یەکدا کە ئەو دوو یانەیە لە قۆناخی کرانەدەرەوەی پاڵەوانییەتییەکە رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە و ریکۆردێکی مێژوویی چامپیۆنزلیگە./

بابەتی زیاتر

Back to top button