ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشێک لە پشکەکانی یانەیەکی تۆپی پێ دەکڕێتەوە

یانەیەکی ئیسپانیاییە

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە خاوەنی بەشێک لە پشکەکانی یانەی ئالمێریای ئیسپانی.

رادیۆی کادینا سێر بڵاویکردەوە، رۆناڵدۆ لە %25ـی پشکەکانی یانەی ئالمێریای کڕیوەتەوە، کە لە خولی پلە دووی ئیسپانیا یاریی دەکات و لەم وەرزە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

کریستیانۆ لە رێی کۆمپانیاکەی خۆیەوە بە ناوی CR7 Sports Investments پشکەکانی یانە ئیسپانییەکەی کڕیوەتەوە و کۆمپانیاکە ئەمڕۆ بە فەرمی بەیاننامەیەکی بە ناوی یاریزانەکە بڵاوکردەوە و کڕینی پشکەکانی راگەیاند.

ماوەیەک بوو حەزم دەکرد لە دەرەوەی یاریگا بەشدارییم لەنێو تۆپی پێ هەبێت، ئالمێریا یانەیەکی ئیسپانییە و پێگەیەکی بەهێزی هەیە، توانای گەشەسەندنی زیاتریشی هەیە. دەمەوێت لەگەڵ ئەو تیپە کاربکەم و سەرکردایەتی پێشکەوتنی زیاتری یانەکە بکەین.

هەروەها محەمەد ئەلخرێجی، سەرۆکی یانەکە دڵخۆشی خۆی دەربڕی کە کریستیانۆ ئالمێریای هەڵبژاردووە تاوەکوو وەبەرهێنانی تێدا بکات.

کریستیانۆ لەنێو یاریگا بە باشترین دادەنرێت، خولی ئیسپانی باش دەناسێت، لەو توانایە تێدەکات کە خەریکین بنیاتیدەنێن، لەسەر ئاستی تیپی یەکەم و لاوانی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button