ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ریال مەدرید هاندەرێک لە بێرنابیۆ دەردەکات

چاوەڕواندەکرێت چەند ساڵێک بێرنابیۆی لێ قەدەغە بکرێت

Yariga App

یاریگا –

بەر لە دەستپێکردنی یارییەکەی بەرامبەر بێنفیکا، ریال مەدرید هاندەرێکی بە تۆمەتی کردنی سڵاوی نازییەکان هاندەرێکی بێرنابیۆی کردە دەرەوە.

شەوی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید میوانداری بێنفیکای کرد 2-1 یارییەکەی لێ بردەوە، بە ئەنجامی هەردوو یارییەکە مێرەنگی 3-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی 16.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە لە بەشی باشووری بێرنیابیۆ لەنێو ‘هاندەرانی گرادا’ کە بە ‘ئەڵتراسەکان’ ناسراون روویداوە، ستافی ئاسایشی یاریگا کەسەکەیان ناسیوەتەوە و دەریانکردووە.

ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردووەتەوە، یانەکە بەپەلە ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو هاندەرە گرتووەتەوە بەر و دەستبەجێ لەنێو یاریگا دەرکراوە.

یانەی ریاڵ مەدرید بەپەلە داوای لە لیژنەی سزادانی یانەکە کرد رێکاریی یاسایی دژی ئەو هاندەرە بگرنەبەر کە لە گرتە ڤیدیۆییەکانی تەلەڤیزیۆنی یانەکە دەرکەوتووە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە سڵاوی نازییەکان دەکات.

ریال مەدرید سەرکۆنەی هەموو ئەم جۆرە ئاماژە و دەربڕینانە دەکات کە هانی توندوتیژی و ڕق و کینە لەنێو وەرزش و کۆمەڵگا دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button