چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئامارێک دەیسەلمێنێ مۆرینیۆ خراپترین راهێنەری مێژووی چامپیۆنزلیگە

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ ئەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بە یەکێک لە هەرە باشترین راهێنەرەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت بەهۆی دەستکەوت و ئەنجامەکانیەوە لەو بوارە، بەتایبەت چامپیۆنزلیگ کە توانی لەگەڵ دوو یانەی جیاوازی وەک چێڵسی و ئینتەر میلان نازناوەکە بباتەوە، کەچی لە ئامرێکی خراپدا هاوشێوەی نییە.

ئەمشەو سپێشەڵ وەنی راهێنەری بێنفیکا یاریی گەڕانەوەی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ کە لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ 2-1 بە ریال مەدریدی یانەی پێشووی دۆڕاند کە بەهۆی سزای راگرتنەوە لە یاریی چوون نەیتوانی ئەمشەو لەسەرهێڵ ئامادەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شکستەکەی ئەمشەوی جۆزێ 10هەمین شکستی یەک لەدوای یەک بوو بۆ ئەو را‌هێنەرە پۆرتوگالیە لە قۆناخی کرانەدەرەوەی ئو پاڵەوانێتیە.

وەک ئامارەکان پیشانی دەدەن، دۆڕاندنی 10 یاریی لەسەریەک خراپترین ریکۆردە بۆ هەر راهێنەرێک لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکاندا.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button