ئه‌مریکاگرنگترین

پەشیمانم کاتم هەبوو بۆی بەڵام نەمکرد؛ مێسی دانی پێدا دەنێت

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی لە پۆدکاستێک باس لە بۆچوونە کەسییەکانی خۆی لەسەر منداڵی و ئەو قوربانیانە دەکات کە داوییەتی کاتێک ئەرجەنتینی بۆ بارسێلۆنا جێهێشت.

مێسی بە هەرزەکاری گەیشتە کاتالوونیا و لە لاماسیا درێژەی بە خوێندنەکەیدا لە کاتێکدا وەکوو یاریزانێکی تۆپی پێ گەشەی دەکرد. سەبارەت بەو کاتە بە پێکەنینەوە دانی پیدا دەنێت و دەڵێت: “لە دوایین ساڵم لە ئەرجەنتین لەبەرئەوەی دەمزانی دەڕۆم هیچ شتێکم نەکرد.”

سەرەڕای ئەوەش، پاڵەوانی مۆندیال بەجدی لەبارەی پەروەردە و گرنگی ئامادەبوون لە دەرەوەی تۆپی پێ قسەی کرد.

لیۆ مێسی دەڵێت:

لە زۆر شت پەشیمانم و ئەوە بە منداڵەکانیشم دەڵێم. پەروەردەیەکی باشتان هەبێت، بخوێنن و ئامادەبن. زۆر پەشیمانم کە کاتم هەبوو و خۆم فێری ئینگلیزی نەکرد کاتێک بچووک بووم. دەرفەتی ناوازەم هەبوو بۆ قسەکردن لەگەڵ کەسایەتییە گرنگەکان و گفتوگۆکردن، لەو کاتانەدا هەست بەجۆرێک نەزانی دەکەیت. بەخۆت دەڵێیت؛ چەند گەمژانەیە، ئەو کاتەم بەفیڕۆدا.

ئێستا لیۆ لە میامی دەژیت و یاریی بۆ ئینتەر میامی دەکات، سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی ئەو دەرفەتە بە منداڵەکانی بدات کە هەست دەکات لەدەستی داوە.

مێسی دەشڵێت:

بە منداڵەکانم دەڵێن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن، ئەوان لە دۆخێکی جیاوازدا دەژین. من هەرگیز لە هیچم کەم نەبوو، باوکم هەرچییەک کرا بۆی کردم بۆیە بەو جۆرە بوو، بەڵام ئەوە راستییە کە ئەوان واقعێکی جیاوازیان هەیە.

سەرەڕای پەشیمانییەکەی، مێسی تیشک دەخاتەسەر رۆڵی ئەرێنیی تۆپی پێ کە گەیاندوویەتی بەو ئاستە، گوتیشی:

تۆپی پێ رێچکەیەکی ژیانە، بەهای زۆرت پێدەدات و پەیوەندی زۆر بەهێزی ژیانت بۆ دروست دەکات. دەرفەتمان هەبوو هەمووشتێک بەدەست بهێنین و بگەینە ئەوپەڕی لووتکە، بەڵام لەو رێگایەدا ئەزموون و وانەی زۆرت دەبێت. تۆپی پێ بەجۆرێک لە جۆرەکان پەروەردەت دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button