ئیسپانیاگرنگترین

دەتوانین هاڵاند بگوازینەوە؛ ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا بەڵێنی گرێبەستی گەورە دەدات

بارسێلۆنا توانای دارایی بۆ گواستنەوەی یاریزانی گەورە هەیە

Yariga App

یاریگا –

خوان سۆلار، ئەندامی پێشووی کارگێڕی بارسێلۆنا ئاشکرای دەکات یانەکە لە گواستنەوەی هاوینە پلانی نوێکردنەوەی هێڕشبەری هەیە و لە رووی داراییشەوە ئامادەن.

سۆلار لە جاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کادینا سێر رایدەگەیەنێت، سەرەڕای کێشە داراییەکان، بارسێلۆنا دەتوانێت لە هێڵی پێشەوە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی سوپەر بکات کاتێک لە کۆتایی وەرز گرێبەستی لیڤاندۆسڤکی بەسەردەچێت.

دەتوانین یاریزانی وەکوو خولیان ئالڤارێز، ئێرلینگ هاڵاند بگوازینەوە، لە ماوەی پێنج ساڵدا گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانانە ئەو پارەیەمان بۆ پەیدا دەکاتەوە کە لە گواستنەوەیان خەرجی دەکەین و دارایی بارسێلۆناش ئامادەیە.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، سۆلار باس لە مووچەی یاریزانان دەکات و دەڵێت پێویستە بارسا وریابێت چونکە سنوورێکمان بۆ مووچەکان داناوە و ناتوانین تێیبپەڕێنین، بۆیە دەبێت گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانانە بکەین کە لەگەڵ ئەو سنوورە بگونجێت کە بارسا دایناوە.

خوان سۆلار

هاوکات، رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بلاوگرانا ئارەزووی گواستنەوەی عومەر مەڕمووش دەکات، بەرلەوەی پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیش بکات بارسا دەیوست گرێبەست لەگەڵ یاریزانە میسڕییەکە بکات، چونکە هانزی فلیک، راهێنەری یانەکە پێی وایە شێوازی یاریکردنی مەڕمووش زۆر لەگەڵ پلان و تاکتیکەکانی یانەکە دەگونجێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button