ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ پرێستیانی ئاشکرای دەکات ڤینیسیۆس چی پێگوتووە

Yariga App

یاریگا –

جیانلوکا پرێستیانی پێداگری دەکات کە سووکایەتی رەگەزپەرستی بە ڤینیسیۆس جونیۆر نەکردووە بەڵکوو سەرەتا ئەو سووکایەتی پێکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاس کە سەرچاوەکەی رۆژنامەی ‘زە تایمز’ـە، پرێستیانی بەرگری لەخۆی دەکات لەسەر ئەو بنەمایەی کە هیچ سووکایەتییەکی رەگەزپەرستی لە کاتی یارییەکە بەرامبەر ڤینیسیۆس نەکردووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، پرێستیانی پێداگری دەکات کە بە ڤینیسیۆسی نەگوتووە “مەیموون”، وەکوو ئەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە بانگەشەی بۆ دەکات. بەپێچەوانەوە ئەو بە ‘هاوڕەگەزباز” وەڵامی داوەتەوە دوای ئەوەی ڤینیسیۆس سەرەتا سووکایەتی پێکردووە و پێی گوتووە “قەزەم.”

رووداوەکان وەکوو باسکران لە 17ـی شووبات لە یاریی نێوان بێنفیکا و ریال مەدرید روویانداوە. ڤینیسیۆس لەلایەن هاوتیمەکانییەوە پاڵپشتی کرا و بە قوربانیی سووکایەتییەکی رەگەزپەرستی دانرا، ئەگەرچی هیچ بەڵگەیەکی وێنەیی یان ڤیدیۆیی یەکلاییکەرەوە بڵاونەکراوەتەوە.

یوێفا بە یارییەک پرێستیانی راگرت لە کاتێکدا هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. بێنفیکا تانەی لە بڕیاری راگرتنەکەدا، بە ئامانجی ئەوەی رێگەپێدانی یاریکردنی یاریزانەکە لە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر ریال مەدرید وەربگرن، بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button