فه‌ره‌نساگرنگترین

ئەشڕەف حەکیمی دادگایی دەکرێت

تۆمەتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2023

Yariga App

یاریگا –

ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری پاریس سان جێرمان بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی رووبەڕووی دادگاییکردن دەبێتەوە.

بەرگریکارە مەغریبییەکە تۆمەتە رەتدەکاتەوە کە بۆ ساڵی 2023 دەگەڕێتەوە، کاتێک ئافرەتێک رایگەیاند لە رێی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام حەکیمی ناسیوە و چووەتە ماڵەکەی، دواتر دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر.

حەکیمی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت دادگا سەرجەم راستییەکان ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ تۆمەتێکی دەستدرێژی بەسە بۆ ئەوەی دادگایی بکرێیت، هەرچەندە من تۆمەتەکە رەتدەکەمەوە و هەموو شتێک دەیسەلمێنێت ناڕاستە، ئەمە چەندێک بەرامبەر بێتاوانەکان ستەمە، ئەوەندەش بەرامبەر قوربانییە راستەقینەکان ستەمە، بە ئارامی چاوەڕێی دادگاییکردنە دەکەم کە تێیدا هەموو راستییەکان ئاشکرا دەبن.

لای خۆیشییەوە، فانی کۆڵن، پارێزەرەکەی حەکیمی، سەرجەم تۆمەتەکانی رەتکردەوە و رایگەیاند دۆسییەکە تەنیا لەسەر بنەمای قسەی سکاڵاکار کراوەتەوە کە بەربەستی بۆ لێکۆڵینەوەکان دروستکردووە و رەتیکردووەتەوە پشکنینی DNA و پزیشکی بۆ بکرێت، هەروەها رەتیکردووەتەوە مۆبایلەکەی بۆ لێکۆڵینەوەکان بەکاربهێندرێت و ناوی گەواهیدەرەکانیشی ئاشکرا نەکردووە.

هاوکات، لویس ئینریکی، راهێنەری پاریس سان جێرمان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەی مۆناکۆ لە چامپیۆنزلیگ بە کورتی وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە دۆسیەکەی حەکیمی دایەوە و گوتی کە بابەتەکە لە دەستی دەسەڵاتداراندایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button