یوڤێنتوس ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دەکاتە ئامانج
هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە

یاریگا –
یوڤێنتوس ئارەزووی گواستنەوەی گوگلیلمۆ ڤیکاریۆ، گۆڵپارێزی تۆتنهام هۆتسپێر دەکات و دەیەوێت بیکاتە جێگرەوەی میشێل دی گریگۆریۆ، گۆڵپارێزی ئێستای یانەکە.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، خانمە پیرەکە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی واژۆی ڤیکارۆ دەستپێکردووە و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینە گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە بگوازێتەوە.
Juve, in estate caccia a un nuovo numero uno: c’è Vicario in pole, tutti i nomi https://t.co/pjCvzklEsz
— La Gazzetta dello Sport (@Gazzetta_it) February 22, 2026
سەرچاوە ئیتاڵییەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، نرخی ڤیکاریۆ لەنێوان 25 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆدایە، مووچەی ساڵانەشی 4.5 ملیۆن یۆرۆیە، بەرپرسانی یوڤێنتوس وەکوو گۆڵپارێزێکی ئەزمووندار و بژاردەیەکی نایاب لێی دەڕوانن، بۆیە دەیانەوێت لە وەرزی داهاتوو تۆڕی گۆڵی یانەکەیانی پێبسپێرن.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، جیا لە یوڤی، ئینتەر میلانیش ئارەزووی گواستنەوەی گۆڵپارێزە 29 ساڵانییەکە دەکات و دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی یان سۆمەر، گۆڵپارێزی ئێستای یانەکە کە پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی وەرز ماڵئاوایی لە ئینتەر بکات.



