ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ شەڕی بەدەستهێنانی بەرگریکارێک دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ناتانێیل بڕاون، بەرگریکاری یانەی ئاینتراخت فرانکفورت بووەتە جێی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا.

ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد ناتانێیلیان کردووەتە ئامانج و هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە دەدەن. بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لیڤەرپوول یەکێکی دیکەیە لەو یانەنەی ئارەزووی گواستنەوەی بەرگریکارە 22 ساڵانییەکە دەکات، جیا لە پرێمەرلیگ یانەکانی ئیسپانیاش چاودێریی دۆخی یاریزانەکە دەکەن، لەنێویاندا بارسێلۆنا و ریال مەدرید.

ناتانێیل بڕاون

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەڕوو، فرانکفورت پشت ئەستوور بە گرێبەستی بەرگریکارەکە کە تاوەکوو 2030 درێژەی هەیە بۆ دەستبەداربوون لە یاریزانەکەی داوای 65 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بڕاون لەم وەرزە ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی پێشکەش کردووە، جیا لە توانا بەرگرییەکەی لە رووی هێرشبەریشەوە ئاستێکی بێوێنەی پێشانداوە، 3 گۆڵی کردووە و 6 ئەسیستی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button