ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئاربێلوا نە کاری هەیە نە کاردانەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ ئاربێلوا لە سێ یارییدا کە تیمەکەی کەوتووەتە دواوە نەیتوانیوە ئەنجامەکە راست بکاتەوە.

ریال مەدرید ئەگەر سەرەتا گۆڵ بکات، ئاربێلوا دەتوانێت ئاسانتر هەناسە بدات، بەڵام کاتێک سەرەتا گۆڵی لێدەکرێت. کێشەکان دەستپێدەکەن. راهێنەرەکە لە کاردانەوەکانی تووشی کێشە دەبێتەوە. بە شکستەکەی دژی ئۆساسونا ئەمە سێیەم جارە تیمەکەی ئاربێلوا بە ئەنجام دەکەوێتە دواوە و دەدۆڕێت. لە یەکەم یاریی خۆشیدا بەرامبەر ئالباسێتێ هەمان شکست روویدا و بەرامبەر بێنفیکاش تووشی شکستێکی قورس بووەوە.

ئەو ریال مەدریدەی بە ریمۆنتادا و گەڕانەوەکانی لە رێگەی کوالێتی رۆحییەتی جەنگاوەرانەوە بەناوبانگ بوو، تاوەکوو ئێستا لە سەردەمی ئالڤارۆ ئاربێلوا دەرنەکەوتووە.

بەرامبەر ئۆساسونا نەوەک تەنیا کاردانەوەکانی شکستخواردوو بوو، بەڵکوو بیرۆکە نێوخۆییەکانیشی گومانی دروستکردووە. ئاربێلوا زۆرینەی بەرگری بەراورد بە یارییەکەی بەرامبەر بێنفیکا گۆڕیبوو، دوو لە گۆڕانکارییەکان دوو یاریزان بوون کە ماوەیەکی زۆرە بەشێوەی سەرەکی یاریان نەکردووە؛ دانی سیبایۆس کە 147 رۆژە سەرەکی نەبووە و دەیڤد ئالابا کە 125 رۆژە سەرەکی نەبووە. ئەمە سەرکێشییەکی گەورە بوو دژی هێرشبەرێکی باڵی خێرای وەکوو ڤیکتۆر مونۆز و هێرشبەرێکی نووکی وەکوو ئانتێ بودیمیر، کە لە مانگی رابردوودا 5 گۆڵی کردووە.

هەڵبژاردنی سێبایۆس، چاوەڕوانییەکی زۆر بۆ گۆنزالۆ

پێچەوانەی راهێنەرەکانی رابردوو، ئاربێلوا پێنج گۆڕانکاریی لەبەردەست بوو بۆ گۆڕینی یارییەکە. لە یارییەکەی ئۆساسونا ئەو بڕیارانە جێگەی مشتومڕ بوون، بەتایبەت هێنانەناوەوەی دانی سێبایۆس کە بەم دواییانە کەمترین خولەک یاریی کردووە. هەڵەیەکی کوشندە لە سێبایۆسەوە ئەنجامەکەی کرد بە 2-1 لە دژی یانەکەی، شەوێکی نەگبەت بوو بۆ ناوەڕاستکارەکە کە تەنانەت دواتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی داوای لێبووردنی کرد.

یاریزانێکی ریال مەدرید داوای لێبووردن دەکات

یارینەکردنی فێدریکۆ ڤاڵڤێردیش جێگەی سەرسوڕمان بوو، گۆنزالۆ گارسیاش کە تازە بەرامبەر ریال سۆسیداد گۆڵی کردبوو، تاوەکوو خولەکی 74 نەهاتە یاریگاوە و لە دوور لە هێلی سزا کە پێگەی سرووشتی خۆیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button