ئیسپانیاگرنگترین

پێرێز دەیفرۆشێت؛ یەکەم قوربانی یارییەکەی ئۆساسۆنا

دوو هەڵەی گەورەی کرد

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی ئاستە نائومێدکەرەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا، فلۆرێنتینۆ پێرێز تووڕەیە و بڕیاریداوە دەستبەرداری دانی سێبایۆس، ناوەڕاستکاری ئیسپانی ببێت.

شەوی رابردوو 21ـی شوباتی 2026 ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 25ـی لالیگا بووە میوانی ئۆساسۆنا و 2-1 یارییەکەی دۆڕاند و سێ خاڵی چارەنووسسازی لەدەستدا.

دانی سێبایۆس، ناوەڕاستکاری ریال مەدرید لە خولەکی 82 چووە شوێنی ئاردا گولەر، بەڵام ئاستێکی کارەساتباری پێشکەشکرد و لەماوەی پێنج خولەک دوو هەڵەی گەورەی کرد.

هەرچەندە هەڵەی یەکەمی پەردەپۆشکرا، بەڵام هەڵەی دووەمی بووە هۆی هێرشێکی پێچەوانە و گورزێکی گەورە بەر مێرێنگی کەوت و گۆڵی دووەمی یارییەکەی لێکرا.

سێبایۆس دوای یارییەکە لە هەژماری فەرمی خۆی داوای لێبوردن لە هاندەران دەکات و نووسیویەتی: بەرپرسیارییەتی هەڵدەگرم.

سێبایۆس لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بەسەردەچێت، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 8 ملیۆن یۆرۆیە و پێرێز بڕیاریداوە لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ببێت.

یاریزانێکی ریال مەدرید داوای لێبووردن دەکات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button