
یاریگا –
لالیگا لێکۆڵینەوە لە دروشمەکانی هاندەرانی ئۆساسۆنا دەکات کە لە یارییەکەی شەوی رابردوو ئاڕاستەی ڤینیسیۆس جونیۆر کراون.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 25 ریال مەدرید بووە میوانی ئۆساسۆنا و بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی بە خاوەن ماڵ دۆڕاند، تاکە گۆڵەکەی ریال مەدرید ڤینیسیۆس لە خولەکی 73 کردی، دوای گۆڵەکە رووبەڕووی هاندەران ئاهەنگی گێڕا و بە دەست ئاماژەی بە ناوی خۆی کرد.
بەدرێژایی یارییەکە هاندەرانی ئۆساسۆنا فیکەیان بۆ ڤینیسۆس لێدەدا و سووکایەتیان پێ دەکرد، هاواریان دەکرد “ڤینیسیۆس، تۆپی کەنار دەریا”، وەکوو ئاماژەیەک بۆ باڵۆندۆرەکەی ساڵی 2024 کە ڤینیسیۆس بەربژێری سەرەکی بردنەوەی تۆپە ئاڵتوونییەکە بوو بەڵام رۆدری، ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی خەڵاتەکەی بردەوە، هەروەها وشەی “گەمژە”ـیان بەرامبەر بەکارهێناوە.
بەگوێرەی تۆڕی ئاتلێتیک، لالیگا گرتەیەکی دەستکەوتووە کە دەردەکەوێت هاندەرانی ئۆساسۆنا هاوار لە یاریزانە بەڕازیلییەکە دەکەن؛ “ڤینیسیۆس، بمرە”، بۆیە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکات و سزایەکی توند چاوەڕێی ئۆساسۆنا دەکات.
Vinicius Junior scored, but Real Madrid lost 2-1 to Osasuna in their first game since the alleged racist abuse suffered by the Brazil forward in his side’s Champions League game against Benfica.
The 25-year-old forward turned home Madrid’s equaliser at Osasuna’s El Sadar stadium… pic.twitter.com/tbH91dzRxn
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) February 21, 2026
ئەو رووداوە دوای چەند رۆژێک لە رووداوی یارییەکەی ریال مەدرید و بێنفیکا دێت لە چامپیۆنزلیگ کە تێیدا پرێستیانی، یاریزانی یانە پۆرتوگالییەکە قسەی رەگەزپەرستی بەرامبەر جونیۆر بەکارهێنا و لێکۆڵینەوەکان لەلایەن یۆفاوە لەو رووداوەش بەردەوامن.
هەر بەگوێرەی لالیگا، لە ساڵی 2021ـەوە تاوەکوو ئێستا 26 جار لە 10 یاریگای جیاواز قسەی رەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینیسیۆس کراوە.



