فه‌ره‌نساگرنگترین

گومانەکان لەسەر ئانسو فاتی نامێنن

Yariga App

یاریگا –

هێرشبەرە ئیسپانییەکە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر لانسی پێشەنگ دەگەڕێتەوە پێکهاتەی مۆناکۆ.

منداڵەکان زەردەخەنە دەکەن: ئانسو فاتی گەڕایەوە. هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا کە یاریی چوونی قۆناخی پاشکۆی چامپیۆنزلیگی بەرامبەر پاریس سانجێرمان بەهۆی کێشەی جەستەییەوە لەدەستدا، زیادەیەکی گەورەیە بۆ پێکهاتەکەی سێباستیێن پۆکۆنۆلیی راهێنەر، لە یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر لانسی پێشەنگی لیگ وەن.


فاتی وەرزەکەی بە سەرەتایەکی نایاب دەستپێکرد و نیشانیدا کە هەمیشە چاوی لە گۆڵکردنە. پەیڕەوی لە پلانێکی دیاریکراو دەکرد بۆ بەدەستهێنانەوەی ئاست، متمانە و توانای جەستەیی لەژێر چاودێری دوو راهێنەری توانای جەستەیی، بەڵام چەند ئانسو تووشی چەند پێکانێک بوو کە پڕۆسەی بەرەوپێشچوونەکەی لەگەڵ مۆناکۆ خاوکردەوە.

ئانسو چیدیکە ئەو یاریزانە نییە کە هاندەرانی بارسێلۆنای دەخرۆشاند، بەڵام ئەمەش شتێکی خراپ نییە. ئەو زنجیرە پێکانەی تووشی بوو ناچار بە گۆڕینی شێوازی یاریکردنیی کرد، تەنیا پێویستە چاوی لە پێگەی ئێستای خۆی بێت، کە ناوەڕاستی هێرشبەرییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button