
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی بیست و پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا ئۆساسونا لە یاریگای خۆیدا میوانداری مەدرید دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی هەولێر ئۆساسونا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 25 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

ئۆساسونا لەم وەرزەدا لە ناوەڕاستی ریزبەندی دەبیندرێت و لە كۆی 24 یاریی هەشت یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی لالیگا دێت.
لەبەرامبەردا یانە شاهانەكە دوای ماوەیەكی زۆر گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا.
لەم وەرزەدا لە كۆی 24 یاریی 19 یاریی بردووەتەوە، سێ یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئۆساسونا بە بێ بینیتۆ و بۆیۆمۆ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
ریال مەدرید بە بێ جود بێڵینگهام، دین هاوسن، ئیدێر میلیتاو و رۆدریگۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئۆساسونا
هێرێرا
رۆسێر، كاتێنا، هێراندۆ، گالان
تۆرۆ، مونۆز، ئۆرۆز
بۆرخا، بودیمیر، گۆمێز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
كارڤاخال، ئاسێنسیۆ، رودیگەر، مێندی
چوامینی، ڤاڵڤێردی
ماستانتونۆ، گولەر، ڤینیسیۆس جونیۆر
ئێمباپێ



