
یاریگا –
سەرۆکی لالیگا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ABC ئەنجامداوە و پێداچوونەوەیەک بە دوایین کەیسەکانی تۆپی پێدا دەکات.
لەبارەی سوپەرلیگ و فلۆرێنتینۆ پێرێز
خاڤیێر تێباس لەبارەی پڕۆژەی سوپەرلیگەوە رەخنە لە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەگرێت و پێی وایە سەرۆکی ریال مەدرید خۆی بە براوە نیشان دەدات، لە کاتێکدا دۆڕاوە و بەتەواوی خۆی بەدەستەوەداوە.
خاڤیێر تێباس لە چاوپێکەوتنەکە دەڵێت:
ئەوە چیرۆکی وتەبێژەکانییەتی، من زیاتر خۆبەدەستەوەدان دەبینم. کاتێک دەڵێم فلۆرێنتینۆ هەرگیز نادۆڕێت، مەبەستم ئەوەیە هەر کاتێک ئەگەر دۆڕابێت یان خۆشی بەدەستەوەدابێت، ئەو هەمیشە لە رێگەی وتەبێژە فەرمییەکانی چیرۆکێک دروست دەکات، تاوەکوو وا نیشان بدات کە براوەیە. ئەو چیرۆکێک دروست دەکات کە بردوویەتییەوە، بەڵام وای نابینم بە هیچ شێوەیەک براوە بووبێت.
لەبارەی کەیسی نیگرێیرا و بارسێلۆنا
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی بۆچی لالیگا هیچ میکانیزمێکی نییە لە کەیسێکی هاوشێوەی نیگرێیرا بەرگری پێی لەخۆی بکات، تێباس وەڵام دەداتەوە کە ئیسپانیا یاسا حوکم دەکرێت و لەژێر یاسا وەرزشییەکاندا هەر هێرشێکی پەیوەندیدار بە وەرزشەوە سێ ساڵ کاتی بۆ دانراوە.
لەبارەی بارسێلۆناشەوە گوتی: “ئەوەی روونە ئەوەیە کە بارسێلۆنا پارەی بە ناوبژیوانان نەداوە وەکوو هەندێک دەیگێڕنەوە.”
لەبارەی بەراوردکردن بە پرێمەرلیگ
تێباس رەخنە لەو بەراوردکارییە بەردەوامە بە پرێمەرلیگ دەگرێت و دەڵێت:
ئەمە بێزارم دەکات چونکە نەزانییەکی گەورە نیشان دەدات. ئینگلتەرا ژمارەی دانیشتوانی 70 ملیۆن کەسە، بەهای سەرجەم کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکانیان 30% لە ئیسپانیا بەرزترە و بەهای پەخشی تەلەفیزیۆنیان یەکجار گەورەترە. ئەوانە دوو واقعی جیاوازن، بۆچی ئێمە بە بە ئەڵمانیا، ئیتاڵیا یان فەڕەنسا بەراورد ناکەن کە ئێمە لەپێشین؟
لەبارەی ریال مەدرید و بۆچوونی تایبەتی خۆی
تێباس لەبارەی لەپێشینەیی خۆشییەوە قسە دەکات و دەڵێت، ئەگەر شەڕەگای ئیسپانیی لە هەمان کاتی یارییەکی ریال مەدرید بێت، ئەوا سەیری شەڕەگایەکە دەکات.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا هاندەری ریال مەدریدە دەڵێت:
بەڵێ، بێگومان، بەڵام هاندەربوونم مانای ئەوە نییە وەکوو مەسیح شوێنی سەرۆکی ئێستای ریال مەدرید بکەوم.
لەبارەی مشتومڕی پەخشی یارییەکان
سەبارەت بە بڕیاری لالیگا بە پەخش نەکردنی ناڕەزایی یاریزانەکان لەبارەی راگرتنی یارییکردن لە میامی، تێباس گووتی:
بابەتەکە لێرەدا یاریی تۆپی پێیە، شتێکی ئاسایی نییە 10 چرکە بوەستیت و نیشانی بدەیت، وەکوو چۆن هاندەرێک کە بەڕووتی دێتە یاریگاوە نیشانی نادەین. هەر پەخشکەرێک دەبێت بڕیار بدات بە پاراستنی بەهای بەرهەمەکەی. هیچ کۆنتڕۆڵێک لە میدیادا نییە.
🔷 ENTREVISTA ABC
🗣️ @Tebasjavier: «Florentino crea el relato de que ha ganado, pero yo veo una claudicación»
✍️ @Jose_Miguelez https://t.co/jw9zTVdgsM
— ABC.es (@abc_es) February 19, 2026



