
یاریگا –
شەوی رابردوو ئارسیناڵ بە یەکسانبوونێک بە تامی شکست لە یاریگای وۆڵڤز هاتەدەرەوە کاتێک لە یارییەکی دراماتیکیدا 2-2 لەگەڵ گورگەکانی ئینگلتەرا یەکسانبوون لە گەڕی 27ی خولی ئەو وڵاتە.
ئەوە دووەم یەکسانبوونی لەدوای یەکی تیمەکەی میكێل ئارتێتا بوو. هاوکات لە کۆتا پێنج یاریشیاندا دۆڕاندنێکیان هەیە. بەوەش وەک رەخنەگرانی وەرزشەکە دەڵێن؛ تۆپچیەکان خۆیان وردە وردە جیاوازیی پێشەنگیی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کەمکردووەتەوە بۆ تەنها پێنج خاڵ و ئەو هەلە زێڕینەی ئەم وەرزە بۆیان دروستبووە، خەریک لەدەستیدەدەن. لە ئەگەری بردنەوەی سیتی بەرامبەر نیوکاسڵ، جیاوازییەکە دەبێتە تەنها دوو خاڵ.
ئەوەی وۆڵڤز بە ئارسیناڵی کرد هەرگیز لە مێژووی پرێمەرلیگدا رووینەداوە
یاریی داهاتوو گەنەرز دێبری باکووری لەندەنە بەرامبەر تۆتێنهام کە سپێرزی بریندار تازە تۆماس فڕانکیان دووخستووەتەوە و ئیگۆر تودۆریان دەستنیشانکردووە.
ئارتێتا بۆ بەرزکردنەوەی ورەی یاریزانەکانی و هاندەرانی، پەیامێکی ئاگرینی دا و وتی
دەبێ لە کاتە سەختەکاندا هەستیتەوە. یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە دەرەوەی یاریگای خۆمان بەرامبەر سپێر یارییەکی گەورەمان لەپێشە کە دەبێ پیشانی بدەین ئێمە چەند دەمانەوێت (نازناوەکە) و ئاستمان چەند باشە. ئەوە ئەو شتەیە کە دەبێ ئەنجامی بدەین. لەنێو یاریگا قسەی خۆمان دەبێت.
❤️🤍 Arteta: “You have to stand up when they have a moment of difficulty”.
“You have the perfect game against Spurs away to go and show how much we want it and how good we are. That’s it. That’s what we have to do. Talk on the pitch”. pic.twitter.com/cQuTg1bS5J
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 19, 2026



