ئه‌مریکائینگلتەراگرنگترین

هەڵبژاردەی ئەمریکا ترسی لە ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ هەیە

Yariga App

یاریگا –

بوونی بڕگەیەک لە گرێبەستی نێوان هەڵبژاردەی ئەمریکا و ماورسیۆ پۆچێتێنیۆ ترسی لای هەڵبژاردەکە دروستکردووە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای دەنگۆ بەهێزەکان سەبارەت بە گەڕانەوەی راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە بۆ تۆتنهام، بەڵام ناوبراو تاوەکوو دوای مۆندیال لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەمریکا بەردەوام دەبێت.

تۆتنهام لە سەرەتای ئەم هەفتەیە تۆماس فڕانکی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە، ئەوەش ئەگەرەکانی گەڕانەوەی پۆچێتێنیۆی زیادکرد، بەڵام دواتر یانەکە ئیگۆر تودۆری وەکوو راهێنەری کاتی و تاوەکوو کۆتایی وەرز دەستنیشان کرد.

پابەندبوون بە هەڵبژاردەی ئەمریکا

بەگوێرەی سەرچاوەکە کە لە چەندین سەرچاوەی نزیک لە هەڵبژاردەی ئەمریکاوە زانیویەتی نیگەرانییەکی کەم هەیە پۆچێتێنیۆ پێش دەستپێکردنی مۆندیال هەڵبژاردەکە بەجێبهێڵێت، بەڵام هەفتەی رابردوو راهێنەرەکە رایگەیاند سەرنجی تەواوی لەسەر هەڵبژاردەکەیە و بەرەو مۆندیال خۆیان ئامادە دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕەکە، لە گرێبەستی نێوان پۆچێتێنیۆ و هەڵبژاردەی ئەمریکا بڕگەیەک هەیە کە دەتوانرێت لەبەرامبەر پێدانی بڕێک پارە راهێنەرەکە دەست لە ئەرکەکەی هەڵبگرێت.

تۆتنهام وەکوو بژاردەیەکی کراوە و بەهێز دەمێنێتەوە

ماوریسیۆ هەرگیز خۆشەویستی خۆی بۆ سپێرس و هاندەرانی نەشاردووەتەوە، یانەکە بە تایبەتترین شت لە کاروانی راهێنەرایەتی ناودەبات، لە ماوەی راهێنەرایەتیکردنی یانەکە سەرکردایەتی سپێرسی کرد بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2019.

پێشتر حاڵەتی لەو شێوەیە لە تۆپی پێ بینیراون، زیندووترینیان دوورخستنەوەی لۆریان لۆپێتیگی بوو لەلایەن هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید واژۆکرد، لە کاتێکدا لەو ساتە راهێنەری هەڵژاردەکە بوو لە مۆندیالی 2018ـی رووسیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button