
یاریگا –
یارییەکەی بێنفیکا و ریال مەدرید بەهۆی رووداو و گرژییەکانی نێو یاریگا وردەکارییەکی ناوازە بەسەر هەموواندا تێپەڕی و درکی پێنەکرا.
بێگومان یارییەکەی بێنفیکا و ریال مەدرید وەکوو یارییەک کە تێیدا ڤینیسیۆس گووتی پرسیتیانی بە “مەیموون” بانگی کردووە دێتەوە بیری بیری هەمووان، بەمشێوەیە دەچێتە مێژووەوە، بەڵام ئەوە تەنیا شت نییە کە لەنێو یاریگادا روویدا.
لە کاتی یارییەکەدا وردەکاری دیکەی سەرنجڕاکێش بینرا، بەڵام بەهۆی رووداوە مەزنەکەی هەفتەوە سەرنجی کەمتری خرایەسەر و ونبوو.
یەکێک لە وردەکارییەکان پێڵاوەکانی ترێنت ئالیکساندەر ئارنۆڵد بوو، یان دەتوانین بڵێین وردەکارییەکی بچووکی سەر پێڵاوەکانی. بەرگریکارەکەی ریال مەدرید نەخشێک لەسەر پێڵاوەکانی بوو وەکوو رێزگرتن لە دیۆگۆ جۆتا، کە هاوینی رابردوو بە رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
View this post on Instagram
ئارنۆڵد پێڵاوێکی لەپێ کردبوو کە ژمارە 20 لەگەڵ هێمای بێکۆتا نیشان دەدات، بە یادی یەکێک لە نزیکترین هاوڕێکانی لە لیڤەرپوول.



