ئیسپانیاگرنگترین

ناوبژیوانێک داوای لێبووردن لە ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات

Yariga App

یاریگا –

مارک کڵەتنبێرگ، ناوبژیوانی پێشووی پرێمەرلیگ بەهۆی قسەکانی سەبارەت بە ڤینیسیۆس جونیۆر لە یارییەکەی بەرامبەر بێنفیکا داوای لێبووردن دەکات.

لە یارییەکی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید بووە میوانی بێنفیکا و بە تاکە گۆڵێکی ڤینیسیۆس یارییەکەی لە خاوەن ماڵ بردەوە. دوای گۆڵەکەی ڤینی بەهۆی شێوازی ئاهەنگگێڕانی یاریزانەکە گرژی دروستبوو و پرێستیانی، یاریزانی بێنفیکا قسەی رەگەزپەرستی ئاڕاستەی جونیۆر کرد، بەهۆیەوە ناوبژیوان بۆ ماوەیەک یارییەکەی راگرت.

مارک گڵەتنبێرگ

لە پۆدکاستێکی راستەوخۆی ئامازۆن پڕایم، ناوبژیوانەکە رەخنەی لە ڤینیسیۆس گرت، گوتی کە هەمیشە ئەرکی ناوبژیوانان قورستر دەکات و خۆی کێشە بۆ خۆی دروستدەکات.

دوێنێ چوارشەممە، مارک لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا داوای لێبووردنی لە یاریزانەکە کرد.

هیچ شتێک نابێتە پاساو بۆ رەگەزپەرستی لەنێو وەرزش و ژیاندا. بە هەڵە لە بابەتەکە تێگەیشتم، بە شێوەی راستەوخۆ بینیم و کاری من ئەوەیە بە خێرایی کاردانەوەم بۆ رووداوەکان دەرببڕم، قسەکانم لەو ساتە نەگونجاو و ناڕاست بوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button