چامپیۆنزلیگگرنگترین

بانگەوازی هەڵوێستێکی توندی ئێمباپێ دژی پرێستیانی

Yariga App

یاریگا –

کاردانەوەکانی رووداوەکەی شەوی رابردووی نێوان ریال مەدرید و بێنفیکا بەردەوامی هەیە و کیلیان ئێمباپێ داوای ئەوپەڕی هەڵوێست دەکات لە دژی جیانلوکا پرێستیانی.

سەرچاوەی کێشەکە لەوەوە دەستیپێکرد کە ڤینیسیوس جونیۆر سکاڵای خۆی گەیاندە لای دەستەی سەرپەرشتیارانی یارییەکە بانگەشەی ئەوەی کرد کە یاریزانە ئەرجەنتینیەکە پێی گوتووە “مەیموون”.

دوای راگرتنی یارییەکە بۆ ماوەیەکی زۆر، وەک ئالڤارۆ ئاربێلوای راهێنەری ریال ئاشکرایکرد؛ هەر بەهۆی خودی ڤینیسیۆسەوە گەڕاونتەوە بۆ بەردەوامیدان بە یارییەکە و چاوەڕێی کۆتا ئاماژەی ئەستێرە بەڕازیلیەکە بوونە.

کیلیان ئێمباپێ کە کاراکتەرێکی دیکەی بەرەوی بەرگریکاربوو لە هاوتیمەکەی، هەر دوای یارییەکە لە پێگەکانی خۆیەوە بۆ ڤینی نووسی: “سەماکە و کەس مافی ئەوەی نییە پێمان بڵێن چی بکەین و چی نەکەین.” ئەوەش بۆ پاڵپشتی لە ڤینیسیۆس دوای گۆڵە نایابەکەی و سەماکردنەکەی لەلای ئاڵای کۆڕنەڕەوە.

لە نوێترین لێدوانیشدا کە میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەڵێت

باوەڕم وایە پرێستیانی نابێت بێتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، باشترین یاریگای جیهان. شایەنی ئەوە نییە لێرەبێت. نابێت یاریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button