ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید لە ئێستاوە گرێبەستێکی هاوین یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینە بێ چالاکی نابێت و لە ئێستاوە پلانی کڕینەکانیان کارادەکەن.

یەکێک لەو پێگانەی یانە شاهانەکە پێویستی بە نوێکردنەوەیەتی، دڵی بەرگرییە بەتایبەت دوای هەڵکشانی تەمەنی ئانتۆنیۆ رودیگێر کە رەنگە هاوین یانە جێبهێڵێت و پێکانە بەردەوامەکانی ئیدێر میلیتاوی بەڕازیلی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئالفرێدۆ ماتیلای ئیسپانی کە هاوکات فابریزۆ رۆمانۆش بایەخی پێداوە، ریال مەدرید نزیکە لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ئایمار گارسیا لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

ئایمار تازە تەمەنی 18 ساڵە و لە تیمی پلە B رۆخی بلانکۆ یاریی دەکات. گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و پلانێک نییە بۆ سەرخستنی بۆ تیمی یەکەم.

وەک لە زانیارییەکاندا هاتووە، رێککەوتنی زارەکی لەنێوان یانە شاهانەکە و لاوە ئیسپانیەکە تەواوبووە، ماوەتەوە هەنگاوی کرداریی بۆ یەکلاییکردنەوەی گواستنەوەکەی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button