ئیسپانیائینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئاتلێتیکۆ بە هەنگاوێک بارسێلۆنا بێهیوا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە چەند هەفتەی رابردوودا ناوی خولیان ئالڤارێز بە تیمەکانی وەکوو ئارسیناڵ، چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و تەنانەت بارسێلۆناشەوە بەستراوەتەوە.

ئاتلێتیکۆ مەدرید لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا نیشانیدا کە دەتوانێت هەم زۆر باش بێت، هەم زۆر خراپ بێت. پێنجشەممەی رابردوو لە یاریی چوونی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە بارسێلۆنای بردەوە و لە گێمی یەکەمدا یارییەکی سەرسوڕهێنەریان کرد.

بەڵام چەند رۆژێکی کەم دواتر، بە خراپی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ شکستیان هێنا. رۆژێک زۆر نایاب بوون، رۆژی دواتر زۆر لاواز بوون.

بێگومان یەکێک لە خاڵە ئەرێنییەکانی یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا، جگە لە ئەنجامە گەورە و باشەکە دووبارە گۆڵکردنەوەی خولیان ئالڤارێز بوو. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ماوەیەک بوو گۆڵی نەکردبوو، ئەمەش زیانی بە باوەڕ بەخۆبوونی یاریزانەکە گەیاندبوو. ئەم گۆڵە تەنیا کۆتایی بە زنجیرە خراپەکەی نەهێنا، بەڵکوو دەکرێت یارمەتیدەری بێت بۆ گەڕانەوە بۆ باشترین ئاستی خۆی، لە گرنگترین بەشی وەرزەکەدا.

پلانی بایرن میونشن بۆ خولیان ئالڤارێز ئاشکرا دەکرێت


راستییەکە ئەوەیە کە ئەمە باشترین وەرزی خولیان نییە، نە لە یاریکردنی نە لە ژمارەکانی. تاوەکوو ئێستا ئالڤارێز 12 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی دروستکردووە لە 34 یاریی ئەم وەرزە. ئەمانە ژمارەی خراپ نین، بەڵام ژمارەی سوپەرستارێکی باڵا نین.

سەرەڕای ئەمەش، یانە گەورەکانی ئەوروپا هێشتا گرنگی پێدەدەن، بەتایبەت لە ئینگلتەرا کە پێشووتر لەگەڵ مانچێستەر سیتی کوالێتی خۆی نیشانداوە. لە چەند هەفتەی رابردووش ناوی بە تیمەکانی وەکوو ئارسیناڵ، چێڵسی و مانچێستەر یونایتدەوە بەسترابووەوە.

هەروەها بژاردەی دڵخوازی خۆشی هەیە: بارسێلۆنا. کە نزیکەکانی خولیان دەڵێن ئارەزوو دەکات لە داهاتوو یاری بۆ بارسا بکات. لەگەڵ ئەوەشدا واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا زۆر سەخت دەبێت، چونکە ئاتلێتیکۆ مەدرید داوای پارەیەکی زۆر دەکات.

پلانی بایرن میونشن بۆ خولیان ئالڤارێز ئاشکرا دەکرێت


لە راستیدا رۆژنامەنووس، رۆبن ئوریا ئاشکرای کردووە کە ئاتلێتیکۆ لەکاتی یارییەکانی جامی جیهانیی یانەکان، ئۆفەرێکی بە بەهای 120 ملیۆن یۆرۆ لە ئارسیناڵەوە بۆ خولیان ئالبڤارێز رەتکردووەتەوە.

هەر ئەوەندە نییە، بەگوێرەی زانیارییەکانی سپۆرت ئاتلێتیکۆ دەستی بە جووڵە کردووە بۆ هێشتنەوە هێرشىەرە ئەرجەنتینییەکە، ئەگەرچی تاوەکوو هاوینی 2030 گرێبەستی هەیە، بەڵام یانەکە گرێبەستێکی نوێی پێشکەش دەکات. یانەکە دەیەوێت بۆ ماوەیەکی زۆرتر بیهێڵنەوە و کۆتایی بە دەنگۆکانی رۆیشتنی بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button