ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی وۆڵڤز V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی پێشخراوەی هەفتەی 31 پرێمەرلیگ وۆڵڤز لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر وۆڵڤز لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكی پێشخراوەی گەڕی 31 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

وۆڵڤز لە كۆی 26 یاریی ئەم وەرزە تەنیا یەک یاریی بەرامبەر وێستهام بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بووە و 19 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی كۆتایی پرێمەرلیگ دێت و بە ئەگەری زۆر وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنشیپ یاریی دەكات.

لە بەرامبەردا ئارسیناڵ یاریی رابردوو بەرامبەر برێنتفۆرد یەكسان بوو دوو خاڵی یارییەكەی لەدەستدا و كێبڕكێی پرێمەرلیگ گەرمتر بوو.

لەم وەرزەدا لە كۆی 26 یاریی 17 یاریی بردووەتەوە شەس یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ریزبەندی پێشەنگی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

وۆڵڤز بە بێ هوانگ هی چان رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.

ئارسیناڵ بە بێ میكێل مێرینۆ، مارتن ئۆدیگارد و كای هاڤێرتز رووبەڕووی وۆڵڤز دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی وۆڵڤز

سا

كرایچی، بۆینۆ، مۆسكوێرا

چاچوا ، ئاندرێ، گۆمێز، مانێ، بوێنۆ

ئارمسترۆنگ، تۆلو

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

هینكاپێ، سالیبا، گابریێل، تیمبەر

زوبیمێندی، رایس

مادویكی، ساكا، ترۆسارد

یۆكێرێش

بابەتی زیاتر

Back to top button