
یاریگا –
ئارسیناڵ لەگەڵ ئەستێرەیەکی گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ماوەیەکی زۆر پێکەوە بەردەوامبن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سامی مۆکبێل، بوکایۆ ساکا واژۆی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستێکی تازە کردووە لەگەڵ ئارسیناڵ.
وەک رۆژنامەنووسەکەی BBC زانیویەتی، هەموو هەنگاوە فەرمیەکانی نوێکردنەوەکە تەواو بووە و ساکا گرێبەستەکەی بۆ 5 ساڵیتر درێژدەکاتەوە.
ئەستێرە ئینگلیزیەکە کە ئێستا تەمەنی 24 ساڵە، هەر لە ئەکادیمیای گەنەرز پێگەیشت. یەکەمین دەستپێکی پیشگەرێتیشی لە ساڵی 2018 بوو.
گرێبەستی ئێستای بوکایۆ ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت، بەم رێککەوتنەش تۆپچیەکان توانیان بۆ ماوەیەکی زیاتر پارێزگاری لە ئەستێرە “قەدەخە”کەیان بکەن و چاوی گەورەکانی ئەوروپای لەسەر دووربخەنەوە.
Exc: Bukayo Saka has signed a new five-year contract with Arsenal. All formal steps completed. Previous deal was due to expire next year. https://t.co/kgoTcDhdcR
— Sami Mokbel (@SamiMokbel_BBC) February 17, 2026
لە تیمە تۆکمەکەی ئێستای یانە لەندەنیەکە، ساکا رەگەزێکی هەرە کاریگەری تیمەکەی میکێل ئارتێتایە. لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان خاوەنی 7 گۆڵ و 6 ئەسێستە.



