ئیسپانیاگرنگترین

بەڵێنی گەورە دەدات؛ لاپۆرتا بەفەرمی كاندیدبوونی بۆ خولێكی نوێی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا راگەیاند

’بارسێلۆنا لە سەرووی هەمووانە’

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە رێورەسمی كردنەوەی كەمپینی هەڵبژاردنەكانیدا خوان لاپۆرتا، سەرۆكی پێشووی بارسێلۆنا بە فەرمی خۆ كاندیدكردنەوەی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو راگەیاند.

لە چەند رۆژی رابردوودا لاپۆرتا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا راگەیاند تاوەكو بتوابێت خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كاندید بكاتەوە.

لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی یانەی بارسێلۆنا خوان لاپۆرتا بەیاننامەیەكی دوور و درێژی بڵاوكردەوە و گوتی:

ئەمڕۆ رۆژی کردنەوە و دەستپێكی کەمپەینی هەڵبژاردنمانە.

دەەمەوێت جەخت بکەمەوە کە لە پارێزگاری لە بەهاکانی بارسێلۆنا دەكەین، هەروەها جەخت لە بەدەستهێنانی سەرکەوتنە وەرزشییەکان بۆ دڵخۆشکردنی هاندەرانی بارسا دەكەین، ئەو دوو پاڵنەرە سەرەکییە بوونە ئیلهامبەخشی ئەو ئەنجومەنی کارگێڕییەی کە شەرەفی سەرۆکایەتیکردنیم هەبووە، تاوەکو لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا پارێزگارییان لێ بکەین.

ئەمڕۆ دەمەوێت پێتان رابگەیەنم کە ئێمە خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید دەکەینەوە چونکە دەمانەوێت بەردەوام بین و بەرگری لە بارسێلۆنا بكەین.

بە هەمان ئەو پێداگری و خۆشەویستی و رۆحیەتەی خزمەتکردن بەم دامەزراوەیە بەرگری لە یانەكەمان دەکەین، کە لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا کارمان پێ کردووە، کاتێک بڕیاری گرنگمان دا کە بارسێلۆنای گەیاندە ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینن.

ئێمە کاندید دەبین چونکە خۆشویستنی بارسێلۆنا واتە بەرگریکردن لێی. بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و بەردەوامیی ئابووری بەرگری لە یانەكە دەكەین.

 لە کەمپینی پێشوودا لە ساڵی 2021 داوای متمانەی ئەندامانمان کرد، داوامان لێکردن متمانەمان پێ بکەن چونکە پێویستمان بە بوژانەوەی ئابووری یانەکە و گەڕانەوەی رێکخستن و شکۆ بۆ دامەزراوەکە هەبوو.

رێگام بدەن بەوپەڕی شانازییەوە بڵێم ئێمە ئەو کارەمان كرد، و دەمانەوێت بەردەوام بین.

دەمانەوێت بەردەوام بین لە جێبەجێکردنی هەموو ئەو بەڵێنانەی داومانە. بیر لەوە بکەنەوە کە ئەمە گرنگە چونکە دەمانەوێت بەردەوام بین، چونکە هێشتا رێگایەكمان لەپێشە کە دەبێت بیبڕین. هێشتا رێگایەک ماوە تا بگەینە بەرزترین ئاستی کارایی و کوالێتی لە هەموو بوارەکانی یانەکەدا.

ئەو دەستکەوتانەی بەدی هاتن، سەرەتا رێگەیان پێ داین یانەكە رزگار بکەین، پاشان پڕۆسەی گەڕانەوەیمان دەست پێ کرد بۆ ئەوەی بیخەینەوە پلەبەندی یەکەم.ئەگەر سەیری هەر پێوەر و ئاماژەیەک بکەن کە خۆتان دەتانەوێت ئەوە دەبینن.

بەوپەڕی سادەیی و هەروەها بەوپەڕی شانازییەوە دەڵێم، هەر یەکێک لەو پێوەرانە ئەوە دەسەلمێنن کە ئێمە لە رووی بابەتییەوە و بە شێوەیەک کە گومانی تێدا نییە، زۆر باشترین لەوەی پێشتر هەبووین.

ئەو بڕیارانەی دراوان هەمیشە بەپێی پێوەرە پیشەییەکان بوون، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بارسێلۆنا نوێنەرایەتی چی دەکات و چ واتایەکی هەیە.

پڕۆژەکەمان پڕۆژەی بەردەوامیدان دەبێت بەو کارانەی كراون، چۆن دەمانەوێت تەواوی بکەین، و چۆن دەمانەوێت ئەزموونی بکەین. ئەم پەیامەمان گەیاندووە بە ئەندامان، و گەیاندوومانە بە دەزگاكانی راگەیاندنیش.

هەست بە شانازییەکی گەورە دەکەم بەو کارانەی کراون، بەوەی هاوکارەکانم لە ئەنجومەنی کارگێڕی بەدییان هێناوە، بە دەستکەوتی لیژنە جێبەجێکارەکانمان، و بە هەوڵی هەمووان. ئەوەی لە بارسێلئنا روویدا بەرهەمی کارکردنی رۆژانە و بڕیاردانی بوێرانە بوو، ئەم کارانە لەلایەن کەسانێکەوە کران کە بەهرە، زانیاری، کۆشش، خەیاڵ، ئازایەتی و بوێریی خۆیان خستە خزمەت ئەم یانەیەوە.

بنەما سەرەكییەكانی كاركردنمان لە بارسێلۆنا:

1- بیر لەوە مەکەرەوە بارسێلۆنا دەتوانێت چی بۆ تۆ بکات، بەڵکو بیر لەوە بکەرەوە کە تۆ دەتوانیت چی بۆ بارسێلۆنا بکەیت.

2- هیچ شتێک لە لۆگۆی یانەكە گەورەتر نییە.

بەوپەڕی متمانە بەخۆبوونەوە دەڵێم لالیگای ئەم وەرزە دەبەینەو.

هەندێک كەس هەن نایانەوێت لالیگا ببەینەوە، نەک تەنیا لە رووی وەرزشیەوە بەڵكو لە دەرەوەش كەسانێک هەن بەهیچ شێوەیەک ئەوەیان ناوێت.

وابڕیارە 15ی مانگی داهاتووی ئەم ساڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا بەڕێوەبچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button