چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی مۆناكۆ V پاریس سانجێرمان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی بەهێزی دیكەدا مۆناكۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سانجێرمان دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر مۆناكۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سانجێرمان بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مۆناكۆ لە قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ لە كۆی هەشت یاریی لە دوو یاریی براوە بوو چوار یاریی یەكسان بوو دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ ریزبەندی 21 چامپیۆنزلیگی گرت.

لە بەرامبەردا پاریس سانجێرمان پاڵەوانی وەرزی رابردوو لەكۆی هەشت یاریی چوار یاریی بردەوە دوو یاریی یەكسان بوو دوو یارییش دۆڕا.

بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی یازدەی چامپیۆنزلیگ بوو.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مۆناكۆ بە بێ ئانسو فاتی و كامارا رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.

پاریس بە بێ مایۆلۆ و فابیان رویز بەرامبەر مۆناكۆ یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مۆناكۆ

كۆن

ڤاندێرسن، كێرێر، فاس، هێنریكێ

زەكەریا، تیزێ

ئەكلیوش، گۆڵۆڤین، ئەدینگرا

باڵۆگەن

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سانجێرمان

سافۆنۆڤ

حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێنێدس

زایر ئێمری، ڤیتینیا، نێڤێس

دۆوێ، دێمبێلێ، كڤاراتسخێلیا

بابەتی زیاتر

Back to top button