ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەک ریال مەدرید جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

دەیڤد ئالابا، بەرگریکاری ریال مەدرید لەکۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە یانە ئیسپانییەکە دەکات.

فابریزۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، دەیڤد ئالابا بڕیاری کۆتایی داوە و لەکۆتایی ئەم وەرزە ریال مەدرید جێدەهێڵێت.

بەرگریکارە 33 ساڵانییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بەسەردەچێت، نوێی ناکاتەوە و بەخۆڕایی یانە ئیسپانییەکە جێدەهێڵێت.

ئالابا هاوینی 2021 بایرن میونشنی جێهێشت و بەخۆڕایی پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 4 ملیۆن یۆرۆیە.

ئالابا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی ریال مەدرید بەشداریی 126 یاریی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵی دروستکردووە.

دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ، دوو لالیگا، یەک سوپەری ئەوروپا، یەک سوپەری ئیسپانیا و یەک نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button