ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

راپۆرتی تایبەت؛ ڤار زۆرترین کاریگەریی لەسەر ئەنجامەکانی بارسێلۆنا هەیە

Yariga App

یاریگا –

لەم وەرزەی لالیگا بارسێلۆنا یەکێکە لەو یانانەی ڤار زۆرترین کاریگەریی لەسەر ئەنجامەکانی یانەکە هەیە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، تاوەکوو یارییەکانی گەڕی 23، ڤار 16 جار لە یارییەکانی بارسێلۆنا دەستێوەردانی کردووە، 8 جار بڕیاری ڤار لە سوودی بلوگرانا بووە، 8 جاریش بە زیانی یانەکە شکاوەتەوە.

بەم دواییە یانەکە سکاڵایەکی فەرمی پێشکەشی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد و تێیدا گلەیی لە شێوازی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی و بڕیارەکانی ناوبژیوان دەکات.

بڕیارەکانی ڤار لە بەرژەوەندیی بارسێلۆنا

لەدوای یانەی مایۆرکا، یانە کاتالوونییەکە دووەم سوودمەنترین یانەی لالیگایە و 8 جار ڤار بڕیارەکانی لە بەرژەوەندیی بارسا بووە، گرنگتریان ئەمانەن؛

  • کردنە دەرەوەی سێ یاریزانی تیپەکانی بەرامبەر
  • هەژمارکردنی گۆڵێکی رۆبێرت لیڤاندۆڤکی کە ناوبژیوان رەتیکردبوویەوە.
  • هەژمارکردنی دوو لێدانی سزا.
  • رەتکردنەوەی لێدانێکی سزا و گۆڵێکی یانەی ریال مەدرید لە کلاسیکۆ.

بڕیارەکانی ڤار لە دژی بارسێلۆنا

جگە لە سوود ڤار زیانیشی بە بارسا گەیاندووە و هاوشانی ریال مەدرید زۆرترین جار بوونەتە قوربانی دەست پێداچوونەوەکانی ڤار، گرنگترینیان ئەمانەن؛

  • رەتکردنەوەی دوو گۆڵی فێران تۆرێس و فێرمین لۆپێز.
  • هەژمارکردنی گۆڵێکی تیپی بەرامبەر دوای پێداچوونەوە.
  • هەژمارکردنی سێ لێدانی سزا بۆ یانەکانی بەرامبەر.
  • پێدانی کارتێکی سوور دوای پێداچوونەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button