ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆژنامەی ئاس ئاشکرای دەکات؛ مۆرینیۆ دەتوانێت بە ئاسانی بگەڕێتەوە ریال مەدرید

سەرنجی ریال مەدریدی راکێشاوە

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی راپۆتێکی رۆژنامەی ئاس، گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ ریال مەدرید ئەگەرێکی کراوەیە و دەرگای یانەکە بەڕوویدا دانەخراوە.

رۆژنامەی ئاس ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی مۆرینیۆ توانی لەگەڵ بێنفیکا سەرکەوتنێکی گەورە بەرامبەر ریال مەدرید 4-2 بەدەستبهێنێت، سەرنجی ئیدارەی ریال مەدریدی بۆ خۆی راکێشاوە و یەکێکە لەو بەربژێرانەی لە هاوینی داهاتوو پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکە وەربگرێت.

جیا لەوە مۆرینیۆ دەتوانێت بە ئاسانی پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، جۆزێ تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بێنفیکا هەیە، بەڵام بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە دەتوانێت لە هاوینی 2026 بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.


بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ریال مەدرید بۆ گواستنەوەیە مۆرینیۆ رووبەڕووی رکابەری گەورە نابێتەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لە پەیوەندیکردنی مۆرینیۆ بە هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەکەن دوورن لە راستی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگال پێی وایە جۆزێ لەگەڵ پڕۆژەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال ناگونجێت.

هەر بەگوێرەی رۆژنامە ئیسپانییەکە، پەیوەندی نێوان مۆرینیۆ و فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید باشتر بووە، تەنانەت جۆزێ پلانی رێکخستووە سەردانی دامەزراوەکانی مێرێنگی بکات.

ریال مەدرید دوای دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ بەشێوەیەکی کاتی ئالڤارۆ ئاربێلوای وەکوو راهێنەر دەستنیشانکردووە، بەڵام بە ئەگەر ئەنجامەکانی بەگوێرەی پێویست نەبن، لەکۆتایی وەرز لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button