
یاریگا –
سیسک فابریگاس بەهۆی کارتە سوورەکەی بەرامبەر فیۆرێنتینا رەخنەی تووند لە ئالڤارۆ مۆڕاتا دەگرێت.
لە گەڕی 25ـی یارییەکانی سێریا ئەی فیۆرێنتینا بە ئەنجامی 2-1 لە کۆمۆی بردەوە و لە خولەکی 89ـی یارییەکە مۆڕاتا بەهۆی نواندنی رەفتاری ناوەرزشی بەرامبەر بە رۆلاندۆ ماندراگۆرا، یاریزانی یانەی فیۆرێنتینا، بە کارتی سوور کرایەوە دەرەوە، بەهۆی ئەو دۆڕانەوە کۆمۆ دابەزیە پلەی پێنجەم و حەوت خاڵ لە سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دوورکەوتەوە.

لەدوای یارییەکە فابریگاس نائومێدی خۆی لەسەر رەفتارەکانی مۆڕاتا دەربڕی و راگەیاند ئەو رەفتارانە لە یاریزانێکی ئەزمووندار ناوەشێنەوە؛
رقهەستاندن بەشێکە لە تۆپی پێ، ئەوەی ناتوانێت بێ ئەوە بژیت پێویستە وەرزشێکی دیکە بۆ خۆی بدۆزێتەوە. چاوەڕێی زیاتر لە یاریزانی بەئەزموونی وەکوو ئالڤارۆ دەکەم، نابێت ئەوەی کەسانی دیکە لەنێو یاریگا دەیکەن کاریگەریی لەسەرمان هەبێت.
مۆڕاتا هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی کۆمۆ کرد، لە 18 یاریی ئەم وەرزە تەنیا یەک گۆڵی کردووە.



