
یاریگا –
یاریزانانی مانچێستەر یونایتد هەڵوێستی خۆیان لەسەر داهاتووی هاری ماگوایەر، کاپتنی یانەکەیان رادەگەیەنن.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، یاریزانانی شەیتانە سوورەکان پێیان وایە ‘شێتییە ئەگەر یانەکە گرێبەستی ماگوایەر درێژ نەکاتەوە”.
ماگوایەر پێدەنێتە دوایین مانگەکانی گرێبەستەکەی و یانەکەی هێشتا بڕیاری نەداوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە یاخود دەستبەرداری بن، ئەگەرچی بەرگریکارە ئینگلیزییەکە بەم دواییە ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات، بەتایبەت لە یارییە گەورە و گرنگەکاندا، چەندین یانەش گرنگی بە گواستنەوەی دەەن.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ماگوایەر لەنێو ژووری جلگۆڕینی یانەکە رێزێکی زۆری هەیە و تەواوی یاریزانەکان سەرسامی هەوڵەکانی بەرگریکارە ئینگلیزییەکەن، پێیان وایە یارمەتی زۆری یاریزانە لاوەکان دەدات و پێویستە یانەکە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
کاپتنەکەی شەیتانە سوورەکان تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 261 یاریی بە درێسی یانەکە کردووە، 17 گۆڵ و 9 ئەسیستی کردووە.



