ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئامارێکی شۆکهێنەر؛ بارسێلۆنا خاوەنی خراپترین هێڵی بەرگرییە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لەم وەرزە بەدەست ناجێگیریی هێڵی بەرگرییەوە دەناڵێنێت و ئامارەکانی مەترسیدارن، بەتایبەت لە گێمی یەکەم.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئەم وەرزە 44 گۆڵی لێکراوە، 31 گۆڵیان لە گێمی یەکەم بووە، ئەو ژمارەیەش بەرزترینە لەسەر ئاستی ئەوروپا.

رۆژنامەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، بارسێلۆنا زۆرترین جار لەنێوان خولەکی 31 تاوەکوو 45 گۆڵەکانی لێکراوە، کە 14 گۆڵە، بە پێچەوانەوە لە گێمی دووەم تەنیا 13 گۆڵی لێکراوە و خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرییە لە گێمی دووەم.

هۆکاری ئەو رێژە زۆرەی گۆڵەکان لە گێمی یەکەم بۆ شێوازی یاریکردنی هانزی فلیک، راهێنەری یانەکە دەگەڕێتەوە، کە بە فشارێکی چڕ و بەرگرییەکی زۆر بەرز یاریی دەکات.

بەگوێرەی تۆڕی ئاتلێتیک، لەدوای دۆڕانی بارسێلۆنا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی 4-0،  یاریزانانی بلوگرانا رەخنەیان لە شێوازی یاریکردنیان گرتووە، بەتایبەت لە یارییە گەورەکان و گوتوویانە نەدەبوو بەو شێوازە بەرگرییە بەرزە یاریی بکەن.

لە هەموو هەورێک باران نییە؛ ئەستێرەکانی بارسێلۆنا رەخنە لە تاکتیکی هانزی فلیک دەگرن

 

بابەتی زیاتر

Back to top button