ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ستراتیژێکی نوێ بۆ پارێزگاریکردن لە یاریزانە لاوەکانی پەیڕەو دەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا پلانێکی نوێ بۆ پارێزگاریکردن لە لاوەکانی یانەکەی دادەڕێژێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی بارسێلۆنا بڕیاریانداوە ستراتیژێکی نوێ پەیڕەو بکەن تاوەکوو هەمان ئەزموونی درۆ فێرناندێز و مارک گیو دووبارە نەبێتەوە.

لە مێرکاتۆی زستانە پاریس سان جێرمان بڕی شکاندنی گرێبەستی درۆ فێرناندێز دا و بە 8.2 ملیۆن یۆرۆ بەهرەمەندەکەی گواستەوە ریزەکانی، هەمان شتیش لە هاوینی رابردوو بەسەر مارک گیو هات کاتێک چێڵسی بە 6 ملیۆن یۆرۆ هێرشبەرەکەی پەلکێشی ریزەکانی کرد.

بەگوێرەی رادیۆ کاتالوونیا، بارسێلۆنا بڕی شکاندنی گرێبەستی یاریزانی لاماسیا و لاوەکانی یانەکە زیاتر دەکات، بە جۆرێک هەر یاریزانێکی لاو یاریی بۆ تیپی یەکەمی یانەکە بکات بڕی شکاندنی گرێبەستەکەی 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئەگەر بۆ تیپی لاوانی یانەکە یاریی بکات بڕی شکاندنی گرێبەستەکەی 10 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، هەروەها ئەگەر بۆ تپی خوار 19 ساڵان یاریی بکات بڕی شکاندنی گرێبەستەکەی 6 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

بەگوێرەی ئەم ستراتیژە نوێیە نرخی ئێستای درۆ فێرناندێز لەنێوان 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ دەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button