ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح دیاریدەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لە هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەی سەڵاح بەردەوامە کە بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان ئەم وەرزە ئەستێرە میسڕییەکە رێدز بەجێدەهێڵیت.

ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول دەیەوێت ئانتۆنی گۆردن وەک شوینگرەوەی سەڵاح بگوازێتەوە ریزەکانی هەرچەندە مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ هەوڵی گواستنەوەی دەدەن بەڵام رێدز لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی یاریزانەکە لەپێشترینە، بەرپرسانی یانەکە ئارەزوویەکی زۆریان بۆ گوستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە هەیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، نیوکاسڵ بەربەستێکی گەورەیە، دەیەوێت هاوشێوەی گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیساک کێشە بۆ لیڤەرپوول دروستبکات و هاوکێشەکە ئاڵۆز بکات.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، نیوکاسڵ لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەکەی داوای 95 ملیۆن پاوەند دەکات.

گۆردن لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 34 یاریی کردووە، 10 گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button