ئیسپانیاگرنگترین

دێل بۆسکی راهێنەرێک بۆ ریال مەدرید پێشنیاز دەکات

Yariga App

یاریگا –

دێل بۆسکی بۆچوونی خۆی سەبارەت بە دیاریکردنی ئالڤارۆ ئاربێلوا دەردەبڕێت و راهێنەرێک بۆ ریال مەدرید دەستنیشان دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا، ڤیسێنت دێل بۆسکی، راهێنەری پێشووی ریال مەدرید دەڵێت، راوول گۆنزالێز شایەنی ئەوە بوو وەک راهێنەری یانەکە دەستنیشان بکرێت نەک ئاربێلوا.


دێل بۆسکی ستایشی راوول دەکات و دەڵێت هۆکاری ئەوەی ئێستا راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک ناکات ویستی خۆیەتی نەک ئۆفەری پێشکەش نەکرابێت.

دەبوو راوول بەربژێری وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید بێت، دڵنیام کاروانێکی سەرکەوتووی راهێنەرایەتی بۆ خۆی تۆمار دەکات.

راوول لە هاوینی رابردوو دەستی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید – کاستیا کێشایەوە و ئێستا بی یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button