
یاریگا –
دوای شكستە قورسەكەیان عوسمان دێمبێلێ ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات هێرشدەكاتە سەر هاوڕێكانی.
شەوی رابردوو رێن لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتاییهات.
لە ئەگەری بردنەوەی لانس لە یارییەكەی ئەمڕۆ ئەوا دەچێتە پێشەنگی ریزبەندی لیگ وەن و پاریس سانجێرمان پێشەنگی لەدەستدەدات.
🚨 CLAQUAGE DE PORTE AU PSG ! 🔴🔵
Après la claque reçue à Rennes (3-1), le ton monte entre Ousmane Dembélé et Luis Enrique. 🥊
Dembélé fustige l’individualisme sur Ligue 1+ : « On doit jouer pour le club au lieu de penser à soi-même. » 😤
La réponse glaciale de Luis Enrique… pic.twitter.com/fGiXqrNgTS
— Foot Mercato (@footmercato) February 13, 2026
عوسمان دێمبێلێ لە دوای یارییەكە گوتی:
بەو شێوەیەی کە پێویست بوو نەچووینە ناو یارییەکەوە، رێن ئاستێکی باشی پێشکەشکرد، بەڵام دەبوو ئێمە هەوڵی زیاتر بدەین.
دەبێت لەپێناو پاریس سانجێرمان یاریی بکەین، چونکە یارییکردن بە شێوەی تاکەکەسی نامانگەیەنێتە سەرکەوتن یان بەدەستهێنانی نازناوەکان. وەرزی رابردوو بەرژەوەندی یانەكەمان خستە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی کەسییەوە، هەر ئەوەش بوو سەرکەوتنی پێ بەخشین. ئێمە لە نیوەی دووەمی وەرزداین، دەبێت یانەكە لە پێشەوە بێت.
پاریس سانجێرمان بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لیگ وەن دێت و لانس بە 49 خال لە پلەی دووەم دێت.



