ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی: بایرن میونشن چەندین یانەی بێهیوا کرد و گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن گریبەستی دایۆت ئوپامیکانۆی نوێکردەوە و یانەکانی ریال مەدرید و لیڤەرپوولی بێهیوا کرد.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ماکس ئێبێرل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، تەنیا هەنگاوێکی بچووک لە نوێکردنەوەی گرێبەستی دایۆت ئوپامیکانۆ دوورن و بەم زووانە نوێکردنەوەکەی رادەگەیەنن، ئەمڕۆ یانە باڤارییەکە بەفەرمی گرێبەستە نوێیەکەی راگەیاند.
بایرن میونشن لە بەیاننامە فەرمییەکەیدا نوسیوویەتی:

دایۆت ئوپامیکانۆ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ بایرن تاوەکوو هاوینی 2030 واژۆ کردووە. بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە وەرزی 2021-2022ـەوە لە ئالیانز ئارێنایە، تاوەکوو ئێستا 3 بۆندزلیگا و سێ سوپەری ئەڵمانی بەدەستهێناوە.

ئوپامیکانۆ بە 42.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە باڤارییەکەوە کرد و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە. چەندین یانە چاویان لەوە بوو هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، لەنێوانیشیاندا ریال مەدرید و لیڤەرپوول، بەڵام یاریزانەکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button