ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ریال مەدرید هەواڵی خۆشی پێگەیشت

لە پێکانەکەی ئەژنۆی چاک دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ دەگەڕێتەوە راهێنانەکان و بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال سۆسیداد ئامادە دەبێت.

بە گوێرەی مارکا، ئەمڕۆ هەیینی 13ـی شووبات، کیلیان ئێمباپێ چووە سەر چیمەنی ڤالدێبێباس تاوەکوو لەگەڵ هاوتیمەکانی راهێنان بکات. هێرشبەرە فەڕەنسییەکە پێکانی لە ئەژنۆی چەپی هەبوو، کە سەرەتاکانی ئەمساڵ کاریگەری لەسەری هەبوو و پلانێکی تایبەتی چاکبوونەوەی بۆ دانرا تاوەکوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی بێنفیکا لە چامپیۆنزلیگ لە دۆخێکی باشدا بێت.

دوای بەشدارینەکردنی لە راهێنانەکانی سێشەممە و چوارشەممە، ئێمباپێ رۆژی هەیینی گەڕایەوە راهێنانەکان و پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی ریال سۆسیداد ئامادە بێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە راوول ئاسێنسیۆ بەهەمان شێوە گەڕاوەتەوە راهێنانەکان، دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە بەشداریی راهێنانەکانی نەکرد. ئالڤارۆ ئاربێلوا رەنگە پشوو بە بەرگریکارە بدات و سوود لە ئامادەبوونی ئانتۆنیۆ رودیگێر ببینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button